پێنج رێنمایی بۆ ئەوەی رەمەزانێکی تەندروست بەڕێبکەیت

مانگی رەمەزان چەندین سوودی رۆحی بۆ رۆژووەوانان هەیە، بەڵام بۆ ئەوەی سوودیش بە جەستەت بگەیەنێت پەیڕەوی چەند رێنماییەک بکە لەوانە:

  • پێویستە بڕی پێویست ئاو بخۆیتەوە بە شێوەیەک پارێزگاریی لە شێداری جەستەت بکەیت، لە دوای رۆژوو شکاندن تا کاتی پارشێو پێویستە لانی کەم هەشت بۆ نۆ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.
  • خواردنی خۆراکی بەسوود و دەوڵەمەند بە پێکهاتە خۆراکییەکان، وەک میوە و سەوزەکان و دانەوێڵە، لە مانگی رەمەزاندا خۆت لە خواردنی برژاو و شیرینی بەدووربگرە.
  • وەرزشکردنی سوک و بەپێی توانا یارمەتی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ دەدات و وزەت زیاتر دەکات.
  • لە مانگی رەمەزاندا پێویستە 7-8 کاتژمێر بخەویت، بۆ ئەمەش پێش کاتی نووستن دووربکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە.
  • لە مانگی رەمەزاندا کاتی نووستن و هەڵستان و نوێژکردنت دیاریبکە و لەکاتی خۆیدا کارەکانت ئەنجامبدە، بەمەش لە فشاری دەروونی دووردەکەویتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێرێك ئەو كەسانە بە “كافر” ناودەبات كە سواری تەكسییەكەی نابن

شۆفێرێكی تەكسی ئایەتێكی “قورئانی پیرۆز” بەكاردەهێنێت بۆ كەمەندكێشكردنی سەرنشینان و ئەوەش كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە. وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە…
Total
0
Share