پێشمەرگەیەك لە دۆخێكی خراپدایە و دەڵێت:
كەس ئاوڕم لێناداتەوە

كاوە محەمەد ئەمین پێشمەرگەیەكی خانەنشینی زێرەڤانیی پارتی دیموكراتی كوردستانە و خەڵكی ناحیەی زەڕایەنە، ساڵانێكە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و دەڵێت، بەرپرسی حزبەكەی نەماوە هانای بۆ نەبات، كەچی كەس ئاوڕی لێناداتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا، كاوە ئاشكرایكرد كە دووچاری نەخۆشییەك لە مێشكیدا بووە و پزیشكەكان پێیانڕاگەیاندووە كە چارەسەرەكەی لە ئوردن و ئەڵمانیا بەردەستە، بەڵام بۆ گەشتی چارەسەركردنەكەی پێویستی بە هاوكارییە، كەچی بەرپرسان هاوكاریی ناكەن و كەس لە بارودۆخی ناپرسێتەوە.

بەپێی وتەی خۆی، كاوە زۆر هەوڵیداوە هاوكاری بەدەستبخات بۆ ئەوەی رزگاری ببێت لەم دۆخە و بەدەم ئازارەوە دەڵێت، “هەر بەرپرسێك دۆخی منی بەلاوە گرنگ نییە و ئاوڕم لێناداتەوە، داوا لە خودای گەورە دەکەم حاڵی ئەویش لە من خراپتری بەسەربێت”.

 

  

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share