“فێڵ لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەكرێت”

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند، داوای ماف و شایستەكانیان لە كۆمپانیاكە دەكەن و تۆمەتباریان دەكەن بەوەی فێڵیان لێكردوون.

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەبینرێت، یەكێك لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند دەڵێت، “بۆ مافی خۆمان هاتووین، پارەمان خستووەتە پڕۆژەكەوە و مافی خۆمانمان دەوێت”.

ئەو خاوەن پشكە دەپرسێت، “داهات و خەرجیی چاڤیلاند چییە و بودجەی ئەمساڵتان چەندە و چەند پارە هاتووە و رۆیشتووە؟”.

یەكێكی تر لە خاوەن پشكەكان دەڵێت، “كەس كەس ناناسێت، كارێكتان كردووە كەس سەری لێدەرنەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share