بەماوەیەكی كەم پاش دزینی ئۆتۆمبێلێك لە كەركوك، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی شارەكەوە تۆمەتبار دەستگیركرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە گەڕەکی رەحیماوا دزرا، پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا پۆلیسی فریاکەوتن ئۆتۆمبێلەکەی دۆزییەوە و دزەکەی دەستگیرکرد.
وتیشی، “تۆمەتبار كەوتووەتە ناو بازگەیەكی كاتییەوە و دەستگیركراوە”.
دوای دەستگیركردنیشی رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار ئەنجامدرا.