بانکی ناوەندیی عێراق خاوەنی گەورەترین یەدەگە لە مێژوودا

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق گەورەترین یەدەگی نەختینەی لە مێژووی وڵاتدا تۆمارکرد و یەدەگی بانکەکە گەیشتە 115 ملیار دۆلار.

مەزهەر ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی بانکی ناوەندی گەورەترینە لە مێژووی عێراقدا، دوای ئەوەی یەدەگەکەی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

وتیشی، “ئابوریی عێراق بەهێزە و دەتوانین بە ئاسانی رووبەڕووی قەیران ببینەوە، دۆخەکەش بەرەو باشتربوون دەڕوات”.

جەختیشی کردەوە کە “ئەو پاکێجانەی کە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە خرایە بازاڕەوە، زیرەکن و دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیی عێراقی”.

روونیشیکردەوە “ئێمە بە تەواوی چووینەتە قۆناغی پارەدانی دیجیتاڵی لە عێراق”.

لە 23ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق عەمار حەمەد رایگەیاند، “یەدەگی بانکی ناوەندی زیاتر لە 99 ملیار دۆلار بووە”.

بەپێی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەی ساڵی رابردوودا، کە لە چەند مانگێکدا گەیشتە زیاتر لە 100 دۆلار، بەشداربووە لە بەرزبوونەوەی داهاتی دارایی عێراق، ئەمەش بە شێوەیەکی ئەرێنی رەنگدانەوەی لە بەرزبوونەوەی یەدەگی دراوی نەختینەی عێراقدا هەبووە.

 

 

بابەتی پێشتر

بەنداوی دەربەندیخان نزیکەی ملیارێک و 500 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە

بابەتی دواتر

42 هەزار تۆن برنجی بەشەخۆراك گەیشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share