پارێزگاری سلێمانی داوادەكات لایه‌نه‌كان و حكومەتەكانی ناوەند و هەرێم به‌زوترین كات وه‌ڵامی داواكارییەكانی خەڵك و خۆپیشاندەران بدەنەوە و دەشڵێت، “ژیان و بژێوی هاوڵاتیان و داهات و ئابوریی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و مه‌ترسیی و كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی كانونی یەكەم پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی نه‌مری خۆپیشاندانه‌كان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان؛ سبه‌ینێ به‌ڕه‌سمیی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی و سه‌ر ته‌لاری پارێزگای سلێمانی و ته‌واوی یه‌كه كارگێڕیی و داموده‌زگاكاندا هه‌ڵده‌كه‌ین و به‌بێده‌نگیی ده‌وه‌ستین”.
دەشڵێت، “داواكارین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكومه‌تی ئیتیحادیی و به‌تایبه‌تیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌زوترین كات و كردارییانه وه‌ڵامی داواكارییه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و خۆپیشانده‌رانیش بده‌نه‌وه و، هه‌موو لایه‌ك هاوكار و پشتیوان و به‌شداربن له كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.
پارێزگاری سلێمانی ئەوەش دەخاتەڕوو، به‌هۆی خراپ ئیداره‌دان و ناشه‌فافییه‌ت و جیاكاریی و بێدادیی و پاوانخوازیی و نه‌بونی لێپرسینه‌وه، “به‌هۆی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكپارێزانه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانه‌وه، به‌هۆی زاڵكردنی حیزبڕانیی به‌سه‌ر حوكمڕانیدا؛ ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و داهات و ئابوریی ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ترسناك و مه‌ترسیی و كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌دان، به‌جۆرێك كه ئارامیی تاك و ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تیشیان شێواندووه”.
ئاماژەشدەدات، داننان به هه‌ڵه و خراپ ئیداره‌دان و كۆتایهێنان به كۆڵ بیركردنه‌وه و دوركه‌وتنه‌وه له به‌دگومانی به‌یه‌كتر و كۆتایهێنان به به‌هه‌ده‌ردانی داهات و سامانی گشتیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی “ئه‌و هه‌موو پاره و نه‌ختینه زۆر و بێشومارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن”، دروستكردنی ئارامیی و ئاسایش و ئازادیی و دادپه‌روه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه و سه‌قامگیرییه‌كی دوور له هێز و هه‌ڕه‌شه، هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیش به‌ره‌و دۆخێكی ئارامتر و گه‌شاوه‌تر و باشتر ده‌بات.