هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوە دەدات

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی رۆژی هەینی لە تونێلی پیرمام گڕیگرت، روونکردنەوە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بڵاویکردەوە، ئەوئۆتۆمبێلەی رۆژی هەینی 12ی کانوونی یەکەمی 2025 کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانی کە لە جۆری تاکسی بوو لەناو تونێلی پیرمام دوای ئەوەی کۆنتڕۆلی لەدەستدا وەرگەڕا و گڕیگرت، تابلۆی ژمارەکەی بەغداد بوو ژمارە هەولێر نەبوو .

دەشڵێت، لە پشکنینی pvi هەولێر هیچ ئۆتۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستمەکەی کرابێت بە غاز پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیریی سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستمی غازی پێنەبێت .

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: دەوام لەو خوێندنگانەی چەمچەماڵ رادەگیرێت کە نۆژەندەکرێنەوە

وەزیری پەروەدەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندنگانەی نۆژەندەکرێنەوە، دەوامیان رادەگیرێت، بەڵام ئەوانەی مەترسییان لەسەر نییە، دەتوانن بە راوێژ…
Total
0
Share