تەنها لە یەک حاڵەتدا ڤلاهۆڤیچ لە یوڤانتۆس بەردەوام دەبێت

دوشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری سڕبیی یانەی یوڤانتۆس لە دۆخێکی ناجێگیردایە، ئاشکرا نییە لە ئیتاڵیابەردەوام دەبێت یان نا.

ڤلاهۆڤیچ لە ڕووی کارگێڕی و وەرزشییەوە بە خراپترین ساتەکانیدا تێپەڕدەکات، بەڵام لەڕووی هونەرییەوە یەکێکە لە باشترینەکان و کەس گومانی لە تواناکانی نییە، هەر لەبەرئەوەیە لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە سەرنجی خراوەتەسەر.

ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت” ئاشکرایکردووە، ڤلاهۆڤیچ بە مەرجی گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یانەی “خانمە پیرەکە” بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ئەگەری گەیشتن بە خولی ئەوروپی، ئەگەری بەردەوامبوونی لاوازە.

سەرچاوەکە لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یوڤێ-وە دووپاتیکردووەتەوە، لە ئەگەری شکستی یانە ئیتاڵییەکە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان، ڤلاهۆڤیچ ناچاردەکرێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، مان یونایتد، ئارسیناڵ و چێڵسی چاودێرییان خستووەتەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share