بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانیكردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانیكردین.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، “‌خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو و ‌لە خوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمەوە: سۆمۆ هەوڵی زیادكردنی داهات دەدات

بابەتی دواتر

پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share