لە ڕیاڵ بەردەوامدەبێت یان دەڕوات؟ ڕامۆس بڕیارێکی گرنگیدا

ڕامۆس بڕیاریداوە بۆندەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێبکاتەوە و ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە نەکات

ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەرهێڵە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی و بڕیاریداوە لە مەدرید بەردەوامبێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی ناوداری کەناڵی سکای سپۆرتەوە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند جارێک ئیدارەی مێرەنگی دانوستاندنیان لەگەڵ ڕامۆس و لێپرسراوی کارەکانی ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە بە ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە نەگەیشتوون.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕامۆس داوای لە بەڕێوبەرانی شاهانە کردووە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی نوێبکەنەوە، لە کاتێکدا یاریزانە سەرو 30 ساڵەکانی ئەم یانەیە وەرز لەدوای وەرز بۆندەکانیان نوێدەکرێتەوە، ئەوەش ترسی دروستکردووە لە نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

سێرجیۆ ڕامۆس و فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید

لێرەوە “کاپیتانۆ” دڵنیایی بە سەرۆکایەتی شاهانە و بەڕێوبەرانیداوە، کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ یانە خوازیارەکان گفتوگۆ ناکات و تاکە ئامانجی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەتی، نەک هەوڵدان بۆ قورسکردنی ئەرکی فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی.

ڕۆمانۆ دووپاتیکردووەتەوە، ئەفسانەی بەرگری ئیسپانیا داوای لە لێپرسراوی کارەکانی کردووە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دووبارە دانوستاندنەکان دەستپێبکاتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت بە ئەنجامێکی باش بگات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share