لە بوش و سەحاف-ەوە تا “پێڵاو هاوێژەكە”.. كەسە دیارەكان پاش رووخانی بەعس چییان لێهات؟

جۆرج بوش و تۆنی بلێر

لەگەڵ نزیكبوونەوەی بیستەمین ساڵیادی روخانی رژێمی سەدام-دا، جۆرج بوشی كوڕ لە دەوروبەری داڵاس دەژی و زۆرینەی كاتەكانی بە وێنەكێشان و یاریی گۆڵف-ەوە بەسەردەبات، دیارترین كەس و كەسایەتییەكانی ئەو جەنگەی بووەهۆی دوورخستنەوەی سەدام حسێن لە شوێن و جێگای ترن.

جۆرج بوش
بوش ژیانێكی ئارام لە كێڵگەكەی بەسەردەبات، ناوبەناو لەبەرامبەر كرێیەكی دیاریكراودا وتار پێشكەشدەكات، تائێستاش سوورە لەسەر ئەوەی بڕیارەكەی بۆ روخانی رژێمی بەعس دروست بوو و پێویست ناكات داوای لێبوردن بكات، وەك ئەوەی رۆژنامەی گاردیان ئاماژەی پێداوە.

رۆژنامەكە دەڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك نیشانەی پەشیمانی بە بوش-ەوە بینرا لەكاتی تەماشاكردنی ژمارەیەك وێنەی جەنگاوەرانی پێشوو بە بریندار، كە وەك كتێبێك لە ساڵی 2017دا بڵاوكراوەتەوە.

دیك چینی
چیمی بە بەهێزترین جێگری سەرۆك لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا دادەنرێت، پەرۆش بوو بۆ جەنگەكە، خودی خۆی سەردانی بارەگای ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریكای كرد بۆ رازیكردنی بەرپرسان بۆ گەیشتە زانیاریی هەواڵگریی پێویست وەك بەڵگەی جەنگی سەر عێراق.

دیك چینی ئەمڕۆ لە تەمەنی 82 ساڵیدایە، كاتەكانی لە ویلایەتی وایۆمینگ لە راوە ماسیدا بەسەردەبات.

جگەرەكێشێكی توندە و گرفتی لە دڵ-دا هەیە، بە دڵێكی چێندراوەوە دەژی.

كۆندۆلیزا رایس
راوێژكارەكەی پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی گەڕایەوە نێو ناوەندە ئەكادیمییەكان پاش كۆتاییهاتنی ویلایەتی سەرۆكایەتیی بوش.

لە توندترین بەرگریكارانی دەستێوەردان لە عێراق بوو. رایس بووە وەزیری دەرەوە لە ماوەی دووەمی سەرۆكایەتیی بوش دا. لەكاتێكی دواتردا دانیبەوەدانا كە بیری لەوە نەكردووەتەوە دواتر عێراقییەكان ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی وەك داگیركەر تەماشا بكەن.

پاش كۆتایی ویلایەتەكەی بوش، رایس گەڕایەوە پێگە ئەكادیمییەكەی لە زانكۆی ستانفۆرد وەك مامۆستای زانستە سیاسییەكان و لەئێستاشدا پەیمانگای هۆفەر بۆ توێژینەوەكان بەڕێوەدەبات.

پۆل بریمەر
ئەو كۆماریەیە كە وەك حاكمی مەدەنی لە عێراق پاش رووخانی سەدام حسێن دیاریكرا، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هیچكات سەردانی وڵاتەكەی نەكردبوو و عەرەبی نەدەزانی.

بریمەر لە ئێستادا لە فێرمۆنت كاتەكانی بە وێنەكێشانەوە بەسەردەبات، دوای ئەوەی لە ساڵی 2018 وەك راهێنەری خلیسكان لەسەر بەفر لە هەوارگەی Okemo Mountainی هەمان ویلایەت كاریدەكرد.

تۆنی بلێر
پاش كۆتاییهاتنی ماوەی ویلایەتەكەی وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، سەركەوتوو بوو لە بونیادنانی ئیمپراتۆریەت لەبواری زەوی و خانووبەرەدا.

لەكاتێكدا بوش لەپاش ماوەی ویلایەتەكەی بۆ تەكساس كشایەوە، بلێر بە چالاكی مایەوە و بووە نێردەی تایبەتی لیژنەی چوارقۆڵی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ساڵی 2015دا پۆستەكەی جێهێشت و وپەیمانگای تۆنی بلێر-ی بۆ گۆڕانكاریی جیهانی دامەزراند، هاوشانی ئەوە خۆی و شیری-ی هاوسەری ئیمپراتۆریەتێكیان بۆ كاركردن لەبواری زەوی و خنووبەرە دامەزراند، كە زۆرینەی كاركردنی لە مانچستەر و لەندەن بوو، بەهاكەی لە ساڵی 2017دا گەیشتە 27 ملیۆن پاوەند.

محەمەد سەعید سەحاف
سەحاف وەزیری راگەیاندنی رژێمەكەی سەدام حسێن و وتەبێژی فەرمی بوو لە كاتی جەنگدا، ناسراوبوو بە ویستی زۆری رەتكردنەوەی ئەوەی لە گۆڕەپاندا روویدەدا. سەرەڕای ئەوەی دەنگی تەقە بە وڵاتدا بڵاوببووەوە، دەیوت هێزە ئەمریكییەكان لە دەرەوەی بەغداد گەمارۆدراون و، سەربازانی ئەمریكی “بە سەدانیان” خۆیان دەكوژن.

سەحاف لەلایەن رۆژنامەكانی بەریتانیاوە بە “عەلی كۆمیدی” ناونرا، لە ناوخۆی عێراقیش بە “علوج” ناونرا و دواتریش ناوی لە هەر كەسێك دەنرا كە بانگەشەی ناڕاستی بكردایە.

پاش جەنگی عێراق لە 2003 چووە ئیمارات، دواجار كارێكی وەك شیكەرەوەی تەلەفزیۆنی بەدەستهێنا و ئێستا لە تەمەنی 84 ساڵیدایە.

مونتەزر زەیدی
زەیدی-ی رۆژنامەنووس ساڵی 2008 بە پێڵاوگرتنە جۆرج بوش بەناوبانگ بوو، پاش سەردانی سەرۆكی ئەمریكا لەو ساڵەدا بۆ عێراق. لەگەڵ هەڵدانەكەیدا وتی، “ئەمە ماچی ماڵئاواییە لە گەلی عێراقەوە”.

بەهۆی ئەو رووداوەوە بۆ ماوەی 9 مانگ بەندكرا، بە وتەی خۆی لەو ماوەیەدا رووبەڕووی لێدان، ئەشكەنجە و لێدان بە كارەبا بووەتەوە.

پاش ئازادكردنی لە ساڵی 2009، روویكردەوە لوبنان و سویسرا و پێكهێنانی دامەزراوەیەكی مرۆیی راگەیاند. لە ساڵی 2018دا گەڕایەوە وڵات و خۆی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كاندیدكرد، بەڵام نەیتوانی كورسیی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سعودیە: هیچ کەسێک نابێت لە یەک عەمرە زیاتر ئەنجامبدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی پارەی توێژێك پێشخرا

وەزارەتی بازرگانی، دابەشكردنی شایستەی جوتیارانی پێشخست. لە ماوەی رابردوودا و پێش دەستپێكردنی وەرزی دروێنەكردنی گەنم و جۆ، بە…
Total
0
Share