رانیە.. دەستبەسەر نیو تۆن دەنکەهەناری خراپبوودا گیرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامی رانیە دەستیانبەسەر نیو تۆن دەنکە هەناری خراپبوودا گرت کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بیکاتە سرکە و بە هاوڵاتییانی بفرۆشێت.

قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، “لە درێژەی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بۆ پاراستنی تەندروستی و گیانی هاوڵاتییان دەستگیرا بەسەر بڕی نیو تۆن هەناری ئامادەکراو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری رانیە کە لە ماڵێکدا ئامادەکرابوو بۆ دروستکردنی سرکەی خۆماڵی کە کەڕووی هەبوو و شیاو تەندروست نەبوو بۆ بەکارهێنان و بەهای خۆراکی لەدەستدابوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەنکە هەنارەکان تەلەفکران و شوێنەکە داخرا و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

داوایشیکرد، “هەرخاوەن پیشەیەک بۆهەرکار و پیشەیەک پێویستە سەردانی قائیمقامیەت بکەن بۆئەوەی رێنماییان پێبدرێت مۆڵەت دەربهێنێت بۆ ئەوەی شوێنی کاری دیاربێت و بەردەوام لەژێر چاودێری لێژنەکانی تەندروستیدا کاربکات”.

 

بابەتی پێشتر

وێڕای بومەلەرزە بەردەوامەکان ژمارەی گەشتیارانی تورکیا ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکات

بابەتی دواتر

دهۆک.. تەرمی کەسێک بە سووتێنراوی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی دەخرێتە سەر سیستمی GIS

بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر‌ تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS…
Total
0
Share