وێڕای بومەلەرزە بەردەوامەکان ژمارەی گەشتیارانی تورکیا ریکۆردێکی نوێ تۆماردەکات

وێڕای ئەو بومەلەرزە وێرانکەرەی سەرەتای شوباتی ئەمساڵ تورکیای گرتەوە و دواتریش زنجیرەیەک بومەلەرزە لە وڵاتەکەدا بوونیان هەبوو، لە مانگەدا زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار روویان لەو وڵاتە کردووە.

بەپێی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزاری تورکیا، تەنها لە مانگی شوباتی ئەمساڵ 1.87 ملیۆن گەشتیار روویان لەو وڵاتە کردووە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا تەنها 1.54 ملیۆن گەشتیار روویان لە وڵاتەکە کردبوو و لە ساڵی 2021 یشدا تەنها 538 هەزار گەشتیان روویانتێکردووە.

هەر بە پێی داتاکان رووسی و بولگاری و ئەڵمانییەکان زۆرترینی ئەو گەشتیارانەیان پێکهێناوە کە روویان لە تورکیا کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی وڵاتەکەی گرتەوە تورکیا بە بەهای  100ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی دوو ڕۆژنامەنووس خەڵکی ڕۆژهەڵات دەخاتەوە بیری مردنی چالاکوانە ژینگەییەکان

لە ڕوداوێکی هاوشێوەی مردنی چالاکوانانی مەریواندا، لە وەرگەڕانی پاسی کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسدا لە شاری ورمێ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی…
Total
0
Share