لە هەولێر باندێك كەسێكیان رفاندووە و بۆ ئازادكردنی داوای 250 هەزار دۆلاریان كردووە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی رفاندنی كەسێك راگەیاند كە لەبەرامبەر ئازادكردنیدا داوای 250 هەزار دۆلاریان كردبوو.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ كەس لە شاری هەولێر كەسێكیان رفاندبوو داوایان لە كەسوكارەكەی كردبوو كە 250 هەزار دۆلاریان پێبدەن لەبەرامبەر ئازادكردنیدا.

راشیگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەی كەسوكارەكەی هێزەكانمان بەدواداچوونیان كرد و توانرا لە شەقڵاوە لە ماڵێكدا دوو لە تۆمەتباران دەستگیربكرێن و رفێندراوەكەش ئازادبكرێت و رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاشكراشیكرد، ئەو سێ تۆمەتبارە دووانیان كورد بوون و ئەوەی دیكەیان لە نەتەوەی عەرەب بووە.

بابەتی پێشتر

جوتیارانی كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share