بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی فاسۆلیا لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و دەشڵێت، لە سەرچاوەكەی كە هاوردەدەكرێت نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە”.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، “لە ئێرانەوە كە فاسۆلیا هاوردەدەكرێت نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینيوە و یەك فەردەی 20 هەزار دینار گرانبووە و پێشتر نرخی یەك فەردەی 65 هەزار دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بووە بە 85 هەزار دینار.
راشیگەیاند، “چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دابەشكردنی بەشە خۆراكی ئەم مانگەدا نرخەكەی دابەزین بەخۆوە ببینێت”.