كاتەكانی بانگدان رێكخرایەوە و لە ئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاشكرایدەكات، گۆڕانكاری لە كاتەكانی بانگداندا كراوە ئەو خشتەیەی ئامادەكراوە بۆ 12 مانگەكەی ساڵە بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ كار بە خشتەكە نوێیەكە بۆ كاتی بانگدان دەكرێت.

ئاكۆ حەسەن بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر سەرنج و تێبینی هەبوو لەسەر كاتەكانی بانگدان، وەزارەتی ئەوقاف بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی و ئەو كەسانەی شارەزاییان هەیە لە فەلەكناسی خشتەیەكی نوێیان بۆ كاتەكانی بانگدان ئامادەكردووە و كاری پێكراوە ئەو خشتەیەی پێشتر پشتبەستن بووە بە رۆژهەڵاتن و خۆرئاوابوون و چەند لایەنێكی دیكە و ئەم خشتەیەی ئێستا گونجاوترە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەپێی ئەو خشتەیەی ئامادەكراوە و كاری پێدەكرێت گۆڕانكاری لە كاتەكاندا كراوە و كاتی بانگی بەیانی دوو بۆ سێ خولەك درەنگترە بە بەراورد بە خشتەی پێشتر و كاتی بانگی عەسر چەند خولێك درەنگترە و بانگی خەوتنان چەند خولەكێك دواخراوە و بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ كار بەو خشتە نوێیە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

دوای زیاتر لە 30 کاتژمێر نەتوانراوە تەرمی گەنجێک لە دەریاچەی دەربەندیخان دەربهێندرێتەوە

بابەتی دواتر

لە هەولێر سێ کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share