بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی کەریم بنزیمەی فەرەنسی-یەوە بڕیاریان نەداوە، ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “سپۆرتس مۆڵ”، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریداوە هێرشبەرێکی جێگرەوە بۆ پێگەکەی کەریم بنزیمە بکڕێت.

ئەو ناوانەی دیاریکراون گەورەن و ڕەنگە بتوانن کۆتایی بە هێرشبەرە فەرەنسییەکە بهێنن.

بریتین لە، کیلیان مباپێ، ئێرلینگ هالاند، گۆنسالۆ ڕامۆس (بەنفیکا)، ڕیچارلیسۆن (تۆتنهام)، هەندێک لە سەرچاوەکانی دیکەش ناوی دوشان ڤلاهۆڤیچ-ی هێرشبەری یوڤانتۆسی-یان وەک بژاردەی چوارەم دەستنیشانکردووە.

لەم نێوەندەدا گرێبەستی کەریم بنزیمە لە مانگی حوزەیرانی 2023 کۆتاییدێت و نوێ نەکراوەتەوە، ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لەو بارەیەوە نەداوە و تەنانەت بێدەنگیشیان هەڵبژاردووە.

بنزیمە بەهۆی بێدەنگیی ئیدارەی ڕیاڵ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەست بە توڕەیی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share