فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ.

تۆڕی “کاڵچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئیتاڵی دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ کردووە.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گرێبەستی لەگەڵ “ڕێدز” کۆتاییدێت و بڕیارە لە کۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی بکات، چەند یانەیەکی ئیتاڵی لە پێش هەموویانەوە یانەی ڕۆما لە واژۆکردنی گرێبەستەکەی نزیکبوونەتەوە.

چێڵسی نزیکە لە گەڕاندنەوەی تامی ئەبراهام بۆ ڕیزەکانی، ئەوەش کەلێنێک لە پێکهاتەی “جێلاڕۆسی” دروست دەکات، بەرپرسانی ئەو یانەیە پێیانوایە، کڕینی فێرمینۆ باشترین چارەسەرە بۆ بەهێزکردنەوەی هێڵی هێرشبردن.

ڕۆما تاوەکو ئێستا (47) خاڵی کۆکردووەتەوە، لە خانەی پێنجەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا-دایە.

بابەتی پێشتر

ناوی مۆرینیۆ لەسەر مێزی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی دواتر

مانگی (12) هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بە خەونە گەورەکە دەگەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی ڕیاڵی بێ هیوا کرد

مباپی هێرشبەری فەرەنسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەى پاریس بەرەو باشتر دەچن. ڕۆژنامەکانی فەرەنسا جەخت لەوە دەکەنەوە کە مباپی بە…
Total
0
Share