زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو پێنج پێشمەرگەیەی هێزە عێراقییەكان دەستگیریانكردن

پێنج پێشمەرگەی فەوجەكەی عەبدوڵڵای كوێخا موبارەك لە پردێ دەستگیركران و كەمێك لەمەوبەر ئازادكران.

عەقید عەلی كەمال بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو پێنج پێشمەرگەیە ئۆتۆمبێلێكی بێسەرەتایان پێبووە و لەناو ناحیەی پردێ-ـدا سووڕاونەتەوە، پاشان بەنیازبوون سەردانی بنكەی تەندروستیی ناحیەكە بكەن و لەو كاتەدا هێزێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی دەستگیریانكردوون.

وتیشی، دواتر حەشدی شەعبی ئەو پێشمەرگانەی رادەستی سوپای عێراق كردووە و ئەوانیش رادەستی دژەتیرۆری عێراقیان كردوون.

عەقید عەلی كەمال لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی ئەو پێشمەرگانەوە ئاشكرایكرد، “گومانكراوە ئۆتۆمبێلەكەیان بێسەرەتا بێت و تاوانی كوشتنی پێئەنجامدرابێت، بۆیە پێشمەرگەكان دەستبەسەركران بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە بكرێت”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ راشیگەیاند، دوای لێكۆڵینەوە بێبەریبوونی پێشمەرگەكان لەو دۆسیانە سەلمێندراوە و كەمێك لەمەوبەر ئازادكراون.

بابەتی پێشتر

تێكدانی سروشتی كوردستان بۆ خەڵووز دروستكردن

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی کاتەکانی دەوام لە مانگی رەمەزاندا بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share