دوکانێکی شاورمە داخرا…پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی شاورمەیان داخست کە شاورمەی رۆژانی پشووی فرۆشتووە و پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بەهۆی کارنەکردن بە رێنماییە تەندروستییەکان لیژنە هاوبەشەکان شاورمە و پیتزای (مستەر شاورمە)یان لە بەکرەجۆ داخست”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی راپۆرتی لیژنەی رۆژهەڵاتی بەکرەجۆ، ئەو شاورمەیە پابەندی مەرجە تەندروستییەکان نەبووە و پەڕی مریشک بەسەر مریشکە برژاوەکانەوە بووە و خواردنی رۆژانی پێشتری فرۆشتووە”.
بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو شاورمەیە داخراوە و تەواوی رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: یاسای تاپۆكردنی زیادەڕۆكان زەویی بازرگانی ناگرێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای زیادەڕۆییەكان، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە كرا، ئەو زەوییانە ناگرێتەوە كە ڕەگەزی بازرگانیان…
Total
0
Share