رۆماننووسێكی ناودار كۆچی دوایی كرد

عەبدولڕەحمان مەجید روبەیعیی رۆماننووس، شاعیر، نووسەر و هونەرمەندی شێوەكاری عێراقی كۆچی دوایی كرد.

روبەیعی ساڵی 1939 لە شاری ناسڕییەی باشووری عێراق لەدایكبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغداد بووە و دواتر بەشی شێوەكاریی ئەكادیمیای هونەرە جوانەكانی بەغدادی خوێندووە.

لە ساڵی 1966ـەوە، عەبدولڕەحمان روبەیعی دەستی بە بڵاوكردنەوەی بەرهەمە شیعری و ئەدەبییەكانی كردووە و ناسراوە بەوەی دەستێكی باڵای لە نوێگەریی چیرۆكی عێراقیدا هەبووە. سەرباری عێراق، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبییش ناوبانگی پەیداكردبوو.

ئەو ئەدیب و نووسەرە عێراقییە خاوەنی دەیان رۆمان و كۆمەڵە شیعرە، لەوانە تاتـۆ، رووبارەكان، ژنێك بۆ هەموو ساڵەكان، مانگ و پەرژینەكان، ئاگرێك بۆ زستانی دڵ، چاوانێك لە خەودا، ژنێك لێرەوە، مۆڵگە، یادەوەریی شار و چەندین بەرهەمی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كانى سبه‌ینێ گۆرانییه‌ك به‌ناوى زمانى دایك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد كانى سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى زمانى دایك-ه‌وه‌ گۆرانییه‌ك به‌ناوى “زمانی دایک” بڵاوده‌كاته‌وه‌. كانى له‌ په‌یامێكى…
Total
0
Share