25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە چەند توێژێك

بانکى رافیدەین قەرزێك كە بڕەكەی دەگات بە 25 ملیۆن دینار دەدات بە فەرمانبەران، کارمەندانى هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان، شێوازی وەرگرتنی قەرزەكەش ئاشكرادەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی بانکى رافیدەین، قەرزەكە لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و دەگات بە 25 ملیۆن دینار، لە ماوەى پێنج ساڵدا (60 مانگ) دەدرێتەوە.

راگەیەندراوەكەی بانکى رافیدەین دەڵێت، “پێشکەشکردنى داواکاری بۆ وەرگرتنى قەرزەكان، لە رێگەی ئەپلیکەیشنى تایبەتیى بانکى رافیدەینەوە دەبێت” و خوازیارانی وەرگرتنی قەرز، دەتوانن بە شێوەی ئەلیكترۆنی مامەڵە بۆ وەرگرتنی قەرزەكان پێشكەشبكەن.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

بابەتی دواتر

قائیمقام روونكردنەوە لەبارەی نرخی كەپرەكانی دوكان لە نەورۆزدا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share