400 کیلۆگرام نانەقەیسی دەستیبەسەردا گیرا خاوەنەکەی بەنیازبووە لە رەمەزاندا ساغی بکاتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر 400 کیلۆگرام نانەقەیسیی خراپبوودا کە خاوەنەکەی بەنیازبووە لە مانگی رەمەزاندا ساغی بکاتەوە و سەرجەم ئەو بڕە نانەقەیسییە لەلایەن لیژنەکانەوە لەناوبراوە.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، “لە ئەنجامی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و پشکنینی ئەو کاڵا و شمەک و خواردەمەنییانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بەهاوڵاتییان دەفرۆشرێت، لە کۆگای چەرەساتی یاسین دەست بەسەر زیاتر لە (400) کیلۆگرام نانەقەیسیی خراپبوودا گیرا”.

ئاماژەی بۆئەوە کردوە، هۆکاری خراپبوونی نانەقەیسییەکە بۆ نەشیاویی کۆگاکە و شوێن و خراپ هەڵگرتنی دەگەڕێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی قائیمقامیەت، خاوەنی کۆگاکە بەنیازبووە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بەسەر هاوڵاتییاندا ساغیبکاتەوە.

باس لەوەکراوە، ئەو بڕە نانەقەیسییە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
Total
0
Share