ئەوقافی هەرێم: بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان خۆمان بڕیاردەدەین

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی رەمەزان پەیوندییمان بە هیچ وڵاتێكەوە نییە و 21ی ئەم مانگە بڕیاردەدەین و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی فەتوای هەرێم یەكەم رۆژی رەمەزان لە هەرێمی كوردستان دیاریدەكات.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی بینینی مانگ لە ئێران یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵی دیاریكرد كە 23ی ئەم مانگەیە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەیوەندیمان بەو وڵاتانەوە نییە كە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانیان دیاریكردووە 21ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بڕیار لەسەر یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم جەختیكردەوە، پشت بە زانیاری فەلەكناسان و بڕیاری هیچ وڵاتێك نابەستین.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: حەوت ملیۆن منداڵی عێراقی ئاوی خواردنەوەیان دەستناكەوێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەیوەندی خۆشبوون لەگەڵ بەغداد بۆ دەستەبەركردنی مووچەی خەڵك بێت شانازی پێوە دەكەین

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، سیاسەتی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشەکان بوو لەگەڵ بەغداد و هەرگیز پەشیمان…
زیاتر ببینە

حکومەت بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەهمی کردووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەردە لەسەر گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم هەڵدەداتەوە کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی “نێودەوڵەتی” کردوویەتی بەمەبەستی ناساندنی…
Total
0
Share