گەنجێك لە چیایەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای دهۆك گواستییەوە، ئەمڕۆ شەممە، گەنجێكی كۆمەڵگەی سێرێی سەر بە ناحیەی شیلادزێ، لە سنووری چیای كوڕەژار لە شیلادزێ كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گەنجەكە نیشتەجێی كۆمەڵگەی سێرێی سەر بە ناحیەی شیلادزێ بووە، بە مەبەستی گەشت و سەیران رووی لە سنووری چیای كوڕەژار لە شیلادزێ كردووە و لەسەر چیاكە كەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، ئەو گەنجە ناوی عەبدوللەتیف هریاشییە و تەمەنی 34 ساڵ بووە.

بابەتی پێشتر

عێراق بەدواداچوون بۆ هۆكاری كەوتنەخوارەوەی دوو هەلیكۆپتەرەكە دەكات

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: حەوت ملیۆن منداڵی عێراقی ئاوی خواردنەوەیان دەستناكەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share