راوێژكاری سودانی زانیاریی نوێ لەبارەی بودجەی پارێزگاكانەوە ئاشكرادەكات

موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، باس لە بودجەی پارێزگاكان و جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەكات.

ئەمڕۆ هەینی موزهر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی بە میدیای فەرمیی حكومەتی راگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە، پشكی پارێزگاكانی لە بودجە لەخۆگرتووە كە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ هەر پارێزگایەك تەرخاندەكرێت.

بەپێی وتەی راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیران، رێكاری تایبەت بە بودجەی پارێزگاكان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ـدا رێكارێكی ئاسانە و دەسەڵاتی مامەڵەی دارایی داوە بە پارێزگاكان، بۆ ئەوەی بتوانن پارە لە پڕۆژەكاندا خەرجبكەن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “لە پڕۆژەیاسای بودجەدا دەسەڵاتمان داوە بە پارێزگاكان مامەڵە لەگەڵ پارە و بودجەی تایبەتیی خۆیاندا بكەن”.

بابەتی پێشتر

دوایین لێدوانی وەزارەتی كشتوكاڵ لەبارەی گەنمی جوتیارانەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەزڵوم كۆبانێ: هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share