ئەو شۆفێرەی ئێوارەی ئەمڕۆ تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو گیانیلەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و ماتۆڕسكیلێكدا لەسەر رێگەی سەرەكیی تاوكێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویدا.
بەهۆی رووداوەكەوە، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانیلەدەستدا و زیان بەر ئۆتۆمبێلەكە و ماتۆڕسكیلەكە كەوتووە.