زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو ژنەی لە شارێكی كوردستان ونبووبوو

ژنێكی تەمەن 60 ساڵ دوای ونبوونی لە كەركوك، لە هەمان شار دۆزرایەوە و كوڕێكی زانیاری لەبارەی رووداوەكەوە بۆ ئێستا ئاشكرادەكات و داواكارییەك دەخاتەڕوو.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ونبوونی ژنێك لە شاری كەركوك، كەڕاڕ ئەحمەد كوڕی ئەو ژنە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دایكیان دۆزیوەتەوە و بردوویانەتەوە بۆ ماڵەوە.

كەڕاڕ وتی، “بەمدواییانە باوكم كۆچی دوایی كرد، ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی ئەو كارەساتەوە دایكم تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بووە و باری دەروونیی ناجێگیرە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە دایكی چووبووە دەرەوەی ماڵ و نەگەڕابووەوە.

بەهۆی ئەوەی پێشتر بانگەوازیان كردبوو بۆ دەستكەوتنی زانیاری لەبارەی شوێنی دایكییەوە و ئاگاداركردنەوەیان، كەڕاڕ بە ئێستای رایگەیاند، “خەڵكێكی زۆر پەیوەندیمان پێوەدەكەن و نازانن كە دایكمان دۆزیوەتەوە، دڵنیابن خۆم دایكمم بردەوە بۆ ماڵەوە و گرفتەكە كۆتاییهات، با لە رێگەی ئێوەوە ئاگاداربن”.

بابەتی پێشتر

وێنەی ئەو پیاوە بڵاوكرایەوە كە هاوژینەكەی ژەهرخواردی كرد و ئەشكەنجەی دا

بابەتی دواتر

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share