سەركردەیەكی سوننەكان لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاریبوو

یەكێك لە سەركردەكانی سوننەكانی خۆرئاوای عێراق لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاریبوو.

سەتام ئەبو ریشە سەركردەی هێزی سەحوەی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا لە ئەنبار، لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاریبوو.

سەتام كوڕی شێخ عەبدولستار ئەبو ریشە سەركردەی پێشووی سەحوەی عێراقە كە هێزێكی چەكداری سوننەكانە و لە ساڵی 2006ـەوە رووبەڕووی گرووپە تیرۆریستییەكان بووەتەوە.

دوای كوژرانی باوكی و بوونی ئەحمەد ئەبو ریشەی مامی بە سەركردەی سەحوە، ناكۆكی كەوتە نێوان سوننەكانەوە و لە مانگی شوباتی رابردوودا سەتام وەك سەركردەی سەحوە هەڵبژێردرا، ئەو پرسەش ناكۆكیی نێوان سەركردە سوننەكانی ئاڵۆزتركردووە.

بابەتی پێشتر

دوو كەس دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان برینداركردبوو

بابەتی دواتر

بە وێنە.. دوو کەس بە رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەی حەلبوسی دیاریكرا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پەرلەمانتاری جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمانی عێراق دیاریكرد كە بورهان نەمراوییە و زۆرترین دەنگی…
Total
0
Share