ئەردۆغان كازمی بانگهێشتی توركیا دەكات

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، نامەیەكی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاوە پێگەیشت و تیایدا بانگهێشتی توركیا كراوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، “مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، لە دانیشتنێكدا سەرۆكوەزیران و باڵیۆزی توركیا بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا-یان لە هەموو بوارەكاندا تاووتوێكردووە.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، “فاتح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغداد، نامەیەكی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا-ی داوە بە كازمی كە ئەردۆغان بە دەستی خۆی نووسیویەتی، تیایدا سەرۆكوەزیرانی عێراق بانگهێشت دەكات سەردانی توركیا بكات.”
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە 2014ەوە بەبڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستییان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2014ەوە بە بڕی پێنج ملیار دۆلار پێداویستی و ئامێریان بۆ هێزە عێراقییەکان دابینکردووە،…
Total
0
Share