باكووری كوردستان.. 17 كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

لە باكووری كوردستان بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و لافاوەی چەند رۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە درێژەی گەڕان و هەوڵی تیمەكان لە شارۆچكەی ئەیوبییە لە شاری رووها تەرمی كەسێكی دیكە لە مۆڵێكدا دۆزرایەوە، كە ژێرزەمینەكەی پڕبووە لە ئاو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی قوربانییانی ئەو لافاوەی چەند رۆژێكە ناوچەكەی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بانكێكی عێراق 25 ملیۆن دینار بە قەرز دەدات

بابەتی دواتر

شاڵاو جەمال: بەرهەمی نێو خانووە پلاستیكییەكان پێدەگات و نرخەكانیان دادەبەزن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share