دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ داواکراوی راگەیاند

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند، کە لە رابردوودا چەندین تاوانیان ئەنجامدابوو و لەلایەن دادگاکانەوە داواکرابوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی 6-21 ی ئایار بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسێ چالاکی جیاوازدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان سێ تیرۆریستی داعش لە دەورووبەری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگاکانەوە داواکراو بوون، لە رابردوودا ئەندامی چالاکی گرووپی تیرۆریستی داعش بوون.

ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی چواری تیرۆر راگیراون و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 80 دەگیرێت
لە پەرلەمان كار بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە دەكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بە “كارێكی نایاسایی” و “ستەم” وەسفدەكات، ڕەخنەی لە پلەبەرزكردنەوەی…
Total
0
Share