قوباد تاڵەبانی و محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و پێكەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدادیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 15ی ئازاری 2023 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، جەخت لە گرنگی پابەندبوون بە چارەسەركردنی دەستووریانەی كێشەكان كرایەوە.

لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەردوولا هاوڕابوون كە گرنگە دوای پەسەندكردنی لە پەرلەمان، دەبێت هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم پابەندبن بە جێبەجێكردنی و نابێت هیچ بیانوو و بەربەستێك لەبەردەم دابینكردنی شایستەی داراییەكان دروستبكرێت.

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو خاڵانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هەموویان قابیلی جێبەجێكردنن، جەختیشیكردەوە هیچ بژاردەیەكی تر نییە جگە لە رێككەوتن لەپێناو بەرژەوەنديی گشتییدا”.

لەكۆتاییدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد بۆ سەردانكردنی سلێمانی و پاڵپشتی خۆی بۆ سەركەوتنی كابینەكەی دووپاتكردەوە و هیوای خواست پێكەوە بتوانن زاڵبن بەسەر تەحەدداكان بۆ ئەوەی خزمەتی باشتری هاوڵاتییان بكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، هەریەك لە وەزیرانی پلاندانان و ناوخۆ و كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و وەزیری پلاندانانی هەرێم و پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و راپەڕین ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت وزە لە خزمەتی گشتیدا بێت و داهاتەكەی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان بێت

بابەتی دواتر

گەنجێك بەهۆی لافاوەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share