نێچیرڤان بارزانی: دیداری سلێمانی دەرفەتێكی باشە بۆ هەڵسەنگاندن و سوودگەیاندن بە داهاتوو

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دەستپێكی یەكەم رۆژی دیداری سلێمانی-دا وتارێكی پێشكەشكرد و لەگەڵ ستایشكردنی دیدارەكە بەوەی “دەرفەتێكی باشە بۆ هەڵسەنگاندن و سوودگەیاندن بە داهاتوو”، ئاماژەی بۆ چەندین پرس لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد.

نێچیرڤان بارزانی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی بە گرنگ ناوبرد و رایگەیاند، “ئەو رێككەوتنەی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا كراوە، جێگەی دەستخۆشییە بۆ هەمووان، چاوەڕێین یاسای نەوت و غازیش بە هەمان گیانی رێككەوتن دەربچوێندرێت”.

لە درێژەی وتارەكەیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی ناكۆكیی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادی كرد و وتی، “ناڵێین هەرێمی كوردستان بێهەڵە بووە و هەموومان هەڵەمان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەی هەموو شتێكین بۆ راستكردنەوەی دەستووری عێراق، بە تەواوی پشتیوانی لە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیرانەكەی دەكەین”.

نێچیرڤان بارزانی رەخنەی ئەوەشی گرت كە “زۆربوونی ناوەندی بڕیار و بەكارهێنانی چەكی دەوڵەت لە ناكۆكیی سیاسیی ناوخۆدا، زیانێكی زۆری بە پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەكانی عێراق گەیاندووە”.

بابەتی پێشتر

سزای زیندانیکراوێکی بادینان درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

سەرپێچییەکی دیکە بۆ سزادانی شۆفێران زیادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share