ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەردانی مەزاری مام جەلال دەکات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات لە دەباشان.

بڕیارە کاتژمێر 12:30ی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال بکات، ئەمەش لە چێوەی سەردانەکەیدایە بۆ شاری سلێمانی و بەشداریکردنی لە حەوتەمین دیداری سلێمانی.

ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان، عێراق، ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چاویان لەسەر سلێمانییە، ژمارەیەکی زۆر لە گەورە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق و جیهان بەشداری دیدارەکە دەکەن و لە نێویشیاندا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share