FBI: تاوانەکانی دژ بە رەشپێستەکان بە رێژەی %12 بەرزبووەتەوە

راپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریکا پشتڕاستیکردووەتەوە کە تاوانەکانی دژی رەشپێستەکان لە ئەمەریکا بە رێژەی 12% زیادی کردووە، بەتایبەتی ئەوانەی پاڵنەری رەگەزپەرستییان هەیە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، “لە ماوەی ساڵی رابردوودا حاڵەتەکان گەیشتووەتە 10 هەزار حاڵەت کە ئەو زیادبوونی 31%ـە بەراورد بە ساڵی پێشووتر، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا 8263 حاڵەت بووە، بەمەش زیادبوونی حاڵەتەکان بەراورد بە سێ دەیەی رابردوو بەرزترین ئاستی هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەسەدا 64.5ی قوربانییەکان لە ساڵی 2021دا بەهۆی رەگەزپەرستی و لایەنگری لە رەچەڵەک بوون کە نزیکەی 2 هەزار و 223 حاڵەت بوون”.

FBI دەڵێت، زیاتر لە 152 تاوان تۆمارکراون کە مسوڵمانانیان کردووەتە ئامانج، بە کۆی گشتی 190 قوربانی، واتە نزیکەی یەک کەس لە هەر 20 هەزار موسڵمانێک، لەکاتێکدا 746 تاوان دژی ئاسیاییەکان تۆمارکراون.

 

بابەتی پێشتر

نووسراوێكی سۆمۆ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

سبەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چاوی لەسەر سلێمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share