لەسەر كەیسی هێرشكردنەسەر پزیشكێك لە دهۆك لەلایەن پلەدارێكی پارتییەوە، ژمارەیەك تۆمەتبار دەستگیركران و پارێزگاری شارەكەش دەڵێت، دۆسیەكە دەدرێتە دادگا.
لە 3ی ئەم مانگە د. نهوزاد ساڵح، كە دانیشتووی شارى دهۆكه و یهكهمین پزیشكه لهسهر ئاستى عێراق كه بۆردى له چاندنى جگهردا ههیه لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەلایەن فەرماندەیەكی سەر بە پارتی و كوڕەكەی و 15 كەسی دیكەوە لێیانداوە.
ئەو پزیشكە بە جلوبەرگی دڕاو و بەدەم گریانەوە باسی لەوەكرد كە لەلایەن فەرماندەكەوە داوای پارەی لێكراوە و پێشتر چەندین جار پارەی پێداون.
پاش تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر ئەو وتانەیدا ئەمڕۆ پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ چەند تۆمەتبارێك كە لەسەر ئەو دۆسیەیە سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو دەستگیركراون.
دەشڵێت، “ئەو بابەتە لە چێوەی یاسا و بە رێكاری دادگا چارەسەر دەكرێت”.
بەدەل بەندی، ئەو فەرماندەیەی تۆمەتباری دۆسیەكەیە و باوكی یەكێك لە تۆمەتبارەكانیشە لە لێدوانێكدا بۆ میدیایەكی نزیك لە حزبەكەی وتی، “10 کەس لە کەسوکارەکەم کە کوڕەکەشمی تێدایە رادەستی پۆلیس کرد”.
دەشڵێت، “چاوەڕێی یاسا دەکەین و پێوەی پابەند دەبین” ئەوەش لەكاتێكدایە خۆیشی تۆمەتبارە و سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و پێویستە دەستگیربكرێت و بخرێتە بەردەم دادگا.