سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پابه‌ندین به جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (12)ى ساڵى 2022 و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراودا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن ولایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنە ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، رایده‌گه‌یەنین له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌رله‌مانى كوردستان رۆژى چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لیژنه‌ى تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات”.
داوایشیکرد، “هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان، ده‌ستوبرد بكه‌ن له گه‌یشتن به لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له پێناو خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا”.