دانیشتنی تایبەت بە هێنانی هاوسەری دووەم لە هەرێم دواخرا

ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە هێنانی هاوسەری دووەم لە هەرێم دواخرا، کە بڕیاربوو لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای سنوردار کردنی هێنانی ژنی دووەم لە هەرێمی کوردستان بۆ دوو مانگی ئایار دواخرا.

ئەوەشیان خستەڕوو، ناوەڕۆکی سکاڵاکە دەربارەی هەمواری یاسای بارى کەسێتییە و داواکاری ئاراستەی دادگا کراوە كه‌ ره‌زامه‌ندى هاوسەری یه‌كه‌م لە پڕۆسەی هێنانی هاوسەری دووەمدا هەڵبوەشێنێتەوە.

هاوکات، بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکە بەڕێوەبچێت، کە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە تۆمارکرابوو، بەڵام دواخرا بۆ 6ی مانگی ئایاری ئەمساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆببێتەوە، بەڵام پاشگەزبوونەوە. چرۆ حەمەشەریف…
Total
0
Share