پەنجەرەكانتان دابخەن، ئۆتۆمبێلەكانتان لە شوێنی سەلامەت راگرن

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، پەنجەرەكانتان دابخەن، ئۆتۆمبێلەكانتان لە شوێنی سەلامەت راگرن ئەوانە نەخۆشیی رەبۆ و هەستیارییان هەیە لە ماڵ مەچنە دەرەوە تاوەكو بۆتان دەكرێت سبەی گەشت مەكەن چونكە مەودای بینین زۆر كەمدەبێتەوە بۆ 150 بۆ 300 مەتر.

دەشڵێت، “باشترە شۆفێران لە حاڵەتی خۆڵباریندا خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكانیان كەمبكەنەوە فڵاش یاخود لایتی بەرز بەكاربهێنن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كردووە، پێشبینیدەكرێت لە سبەینێوە كە دەكاتە رۆژی چوارشەممە لە ئەنجامی دووبارە چالاكبوونەوەی بوونەوەی خێرایی بای باكووری خۆرئاوا شەپۆلێكی دیكی خۆڵبارین بۆ هەندێك شوێن لاواز بۆ هەندێك شوێنی دیكە مامناوەند بۆ چڕ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە.
ئاشكراشیكرد، گەردەلوولی خۆڵبارین روو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەوە كە سەرەتا لە ناوچەكانی رۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەكات لە كاتەكانی نێوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارە كاریگەریی دەگاتە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم.

راشیگەیاندووە، كاریگەریی شەپۆلەكە بەپێی كات و شوێن دەگۆڕێت لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی خێرایی با لە نێوان 40 – 50 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا لە ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین و سۆران خێرایی با 50 – 60 كیلۆمەتر تێپەڕدەكات و لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو دوو ئیدارەیە لە هەندێك كات 70 – 80 كیلۆمەتر تێپەڕدەكات لە كاتژمێرێكدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاوڵاتییان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قـ.ـاچاخچییەکان

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، لەپێناو تەندروستیی گشتیی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە هاتنەژوورەوەی مەوادی ماوەبەسەرچوو و کاڵای بێ…
Total
0
Share