(ڤیدیۆ) بارسا تاقیکردنەوەی سان مامێسی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (25)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا به‌رامبه‌ر ئەتلەتیک بلباو بردنەوەی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “سان مامێس” بووە میوانی ئەتلەتیک بلباو، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 45 لەلایەن ڕافینیای بەڕازیلییەوە تۆمارکرا.

بەم بردنەوەیە، یانه‌ی یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (65) و بە جیاوازی نۆ خاڵ پێش ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری کەوت، لە هەمان کاتدا لە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” هاوشێوەی هەفتەکانی پێشوو بەردەوامبوو.

لە بەرامبەردا یانه‌ی ئەتلەتیک بلباو به‌ (33) خاڵه‌وه‌ چووە پلەی نۆیەم.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share