لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە قەزای کەلار روویدا.

بەپێی راگەیەندراوی هاتوچۆی گەرمیان، رووداوەكە لە نزیک نەخۆشخانەی (لایف) لە سەنتەری قەزای كەلار روویداوە، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مارسیدسی تایبەت و ماتۆڕسکیلێك دوو کەس برینداربوون كە شۆفێر و سەرنشینێكی ماتۆڕسکیلەکە بوون.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار کراون و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”. د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،…
Total
0
Share