لە “یەكپەنجەرە”دا هاوڵاتی مامەڵەكەی دەدات بە فەرمانبەر و بە تەواوكراوی وەریدەگرێتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پڕۆژەی یەكپەنجەرەی راگەیاند.

لە قۆناغی یەكەمدا پڕۆژەكە لە چەند فەرمانگەیەكی پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەكرێت كە بە ئامانجی كارئاسانی بۆ هاوڵاتییان لە فەرمانگەكاندا پەیڕەودەكرێت.

لەم پڕۆژەیەدا هاوڵاتی ناچارنابێت لە هەر فەرمانگەیەكی حكومیدا ژوورەكان بگەڕێت بۆ تەواوكردنی مامەڵەكەی، بەڵكو رادەستی فەرمانبەرێكی دەكات و بە تەواوكراوی وەریدەگرێتەوە.

سیستمەكە بە جۆرێكە كاتێك هاوڵاتی سەردانی فەرمانگەیەك دەكات، فەرمانبەرێك مامەڵەكەی لە پەنجەرەیەكەوە لێوەردەگرێت و لە هەموو ژوور و بەشەكان راییدەكات و دوای تەواوكردنی، لە هەمان پەنجەرەوە رادەستی هاوڵاتییەكەی دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share