چالاكوانێك لە بەغداد كوژرا

ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتن لە گۆڕەپانی خەلانی لە بەغداد

لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە ئەمڕۆ چالاكوانێك لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد كوژرا.

بەپێی وتەی چالاكوانانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە (سەڵاح عێراقی)ی چالاكوان لە ناوچەی بەغداد جدیدەی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت كوژراوە.

بەپێی میدیاكان چالاكوانەكە پێنج فیشەكی پێوەبووە و بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە دوای خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوەوە كوشتن و ڕفاندنی چالاكوانان یەكێكە لەو دیاردانەی بەشێوەیەكی بەرچاو لە بەغداد و هەندێك لە شارەكانی دیكەی عێراقدا ڕودەدەن.

بابەتی پێشتر

خشتەی دابەشکردنی موچەی دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

"بانکی ناوەندی دراوی نیشتمانی خراپ بەکاردەهێنێت و دەوڵەتیش لێی بێدەنگە"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش دێتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆببێتەوە.…
Total
0
Share