(ڤیدیۆ) دێربیی ڕۆر بە یەکسانبوون کۆتاییهات و بایرن سوودمەند بوو

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی شالکە بووەوە و یەکسانبوونی تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (24)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند له‌ یاریگای “ویڵتێنس ئارینا” بووه‌ میوانی یانه‌ی شالکە، یارییه‌که کە بە “دێربیی ڕۆر” ناسراوە،‌ به‌ ئه‌نجامی یەکسانبوون (2-2)‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڤێستیڤالین” له‌ خوله‌که‌کانی 38، 60 له‌لایه‌ن نیکۆ شلۆتنبێرگ، ڕافائێل گێرێرۆ-وە‌ تۆمارکران، گۆڵەکانی شاهانەی شالکە لە خولەکەکانی 50، 80 لەلایەن ماریۆس بوڵتەر و کینان کارامانەوە تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، دۆرتمۆند دوو خاڵی لەدەستدا و به‌ کۆکردنه‌وه‌ی (50) خاڵ له‌ پله‌ی دووە‌می ڕیزبه‌ندیی “بوندس لیگا” جێگیربوو، یانه‌ی شالکە له‌ بە (20) خاڵەوە چووە پلەی (17).

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بە زەحمەت لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مارسێلۆ، لە ئەفسانەوە بۆ بارگرانی

ئەستێرە و کاپتنی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارسێلۆ تواناکانی ڕابردووی لەدەستداوە و وەرزی داهاتوو بۆندەکەی نوێناکرێتەوە. دوای ڕۆیشتنی…
Total
0
Share