دایكی گورچیلەی پێبەخشی بۆ ئەوەی بژی كەچی بە رووداوی شەمەندەفەر مرد

رووداوی شەمەندەفەرەكەی قەلیوب لە میسر كە لە رێڕەوی خۆی لایدا و بەو هۆیەوە چەندین كەس مردن و برینداربوون، “چیرۆكێكی كاریگەر”ی لەخۆگرتووە، كە پەیوەستە بە یەكێك لە قوربانییەكانەوە.

قوربانییەكە كوڕێكی گەنجە كە پێشتر دووچاری سستبوونی گورچیلەكان بووە و دایكی گورچیلەیەكی خۆی پێبەخشیوە بۆ ئەوەی بژی، بەڵام جیاواز لە چاوەڕوانی و ئومێدەكانی دایكی، كاتێك كوڕەكە لە كار دەگەڕایەوە، بە رووداوی شەمەندەفەر گیانیلەدەستدا.

بڵاوبوونەوەی چیرۆكەكە لە زاری دایكی قوربانییەكەوە لە میدیادا، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەكارھێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوسۆزی بۆ دایكەكە دەردەبڕن.

بابەتی پێشتر

خوێ كەمبكەنەوە<br> خۆراكی ناتەندروست هۆكاری سەرەكیی مردنە و نەخۆشییە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لە فەرمانگەكانی سلێمانی سیستمی یەکپەنجەرەیی رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share