بەرپرسێكی وهان دادگایی دەكرێت

چین بڕیاریدا بە دادگاییكردنی جێگری سەرۆكی شارەوانیی وهان، ئەو شارەی كە پەتای كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەوە بە جیهاندا.

بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی “Urdu Point” ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم، لیژنەی چاودێریی نیشتمانی چینی و لیژنەی ناوەندی بۆ چاودێریی ڕێكخستنەكانی حزبی شیوعیی چینی ڕایانگەیاندووە، “لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ ئەندامێكی حكومەتی وهان و جێگری سەرۆكی شارەوانیی وهان دەستی پێكردووە”.

بڕیاری لێكۆڵینەوە و دادگاییكردنی ئەو بەرپرسانەی شارەكە لەچوارچێوەی لێپێچینەوەیە لەو بەرپرسانەی كە بە ئەركی خۆیان هەڵنەساون لە كاتی سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە چین.

شاری وهانی چین بە سەرچاوەی بڵاوەپێكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە جیهاندا دادەنرێت بەو پێیەی لە مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵدا، یەكەم كەیسی توشبوونی بە كۆرۆنای تێدا تۆماركرا، ئەو شارە 11 ملیۆن خەڵكی تێدا دەژێت، حكومەتی چین تەواوی هەوڵەكانی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی ڕوبەڕووی ئەو ڤایرۆسە ببێتەوە كە بە كۆڤید-19 یان كۆرۆنا ناوبرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر بەڕێوەچوونی گفتوگۆ لەگەڵ تـ.ـاران زانیاریی نوێی ئاشکراکرد. وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share