نەخۆشییەکی نەناسراو لەناو سەدان کەسی ناو کەشتییەکدا بڵاودەبێتەوە

سەدان سەرنشینی کەشتییەکی گەشتیاریی ئەمریکی تووشی نەخۆشییەکی نادیار بوون، ئەمەش وایکردووە باری لەناکاو لەنێو دەسەڵاتدارانی تەندروستیدا رابگەیەنێت بەمەبەستی زانینی هۆکارەکانی و مەترسییەکانی.

زیاتر لە 300 سەرنشین و تیمی کەشتییەکە کە لەناو کەشتیی گەشتیاری “پرێنسێس کروز”دا بوون، کە لە 26ی شوباتەوە تا 5ی ئازار لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکاوە بۆ مەکسیک لە گەشتێکدا بوو، تووشی ئەو نەخۆشییە نادیارە بوون.

لە کۆی دوو هەزار و 881 سەرنشینی ناو کەشتییەکە، 284 سەرنشینیان تووشی نەخۆشییەکە بوون کە نزیکەی 10%یان بووە، بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا  CDC لە کۆی هەزار و 159 ئەندامی تیمی کەشتییەکە، 34 کەسیان نەخۆشکەوتوون، واتە نزیکەی %3.

بەپێی بەدواداچوونە تەندروستییەکان ئەو نیشانانەی زاڵن بەسەر هەموو ئەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون بریتین لە رشانەوە و سکچوون، بەپێی بەدواداچوونەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان تا ئێستا هۆکارەکانی نەخۆشییەکە و مەترسی و جۆرەکەی نەزانراوە.

وتەبێژی کەشتییەکە رایگەیاندووە کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسێکی درمییەوە بووە.

بابەتی پێشتر

ئەو بڕوانامانەی لە لوبنان بەدەستهاتوون بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەردۆغان بە فەرمی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share