لە رووداوێكی تەقەكردندا لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا، حەوت كەس كوژران و زیاتر لە حەوت كەسی دیكەش برینداربوون.
رووداوەكە بەیانی ئەمڕۆ هەینی بووە، چەكدارێك هێرشیكردووەتە سەر ناوەندێك كە چالاكیی ئایینی تێدا ئەنجامدراوە و شەش كەسی كوشتووە و ژمارەیەكی دیكەشی برینداركردووە كە زیاترن لە حەوت كەس
هاوكات پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، پێدەچێت یەكێك لە كوژراوەكان تەقەكەرەكە بێت و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستپێكردووە.