بانكێك بەبێ هیچ مەرجێك تا 25 ملیۆن دینار قەرز بە مووچەخۆران دەدات

بانكی رافیدەین لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، قەرز بە فەرمانبەران، كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و خانەنشینان دەدات و پێدانی قەرزەكەش تەنها پەیوەستە بە بوونی ماستەر كارت كە لەرێگای بانكەوە مووچە وەربگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكە كە ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دەستكراوە بە پێدانی قەرز بە فەرمانبەران، كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ، خانەنشینان و بڕی قەرزەكەش لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات تا 25 ملیۆن دینار.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ مەرجێك دانەنراوە بۆ ئەو كەسەی خوازیارە سوودمەندبێت و تەنها مووچەكەی بەشێوەی ماستەر كارت بێت و لە رێگای بانكەوە بدرێت دەتوانرێت سوودمەند بێت لە وەرگرتنی قەرزەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی مووچە بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێم هەموو پابەندییەکی خۆی بە تەواوی جێبەجێکردووە و دەبێت عێراق بەزووترین کات پارەی…
Total
0
Share